
گرافیکی پارە. گرافیک - ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ تەیف سامی مووچەی مانگی یەک خەرج بکات، بەڵام خەرجی نەکرد، ئاڤا زانیویەتی هەندێک رێکاری ماوە، بەتایبەت مووچەی پێشمەرگە و مووچەخۆرانی سەربازی، پێویستی بە ڕەزامەندی سوودانییە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی یەک و پرسی بودجە لە بەغدان لەگەڵ هاوتاکانیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، سبەیش کۆبووەنەوە بەردەوام دەبێت تاوەکو لەسەر ئەم بابەتانە و داواکارییەکانی بەغدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
زانیاریی پەیامنێر: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، ئەگەر ڕێکبکەون و پرسی مووچەی پێشمەرگەش چارەسەر بکرێت، بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی یەک دەدرێت و لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەی دا و وتی: لە دوو ڕۆژی ئایندە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە پارەکەش موچەی مانگی یەک دابەش دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەغدا 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەک خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو گوژمە دەنێردرێت، دوای ئەوەی تەیف سامی بڕیاری تەمویلکردنی دەرکرد، نووسراو ئاڕاستەی بانکی ناوەندیی عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی پارە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگی یەك دەكرێتە بنەما بۆ هەموو مانگەكانی ئەمساڵ، بڕی ئەو پارەیەی بۆ ئەم مانگەش ڕەوانە دەكرێت، نزیکەی بەشی تەواوی مووچەخۆران دەكات بەبێ خانەنیشنكراوانی نوێ.
دەربارەی مووچەی خانەنشینکراوانیش سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی، واتە تەمەنەکانی 60 تاوەکو 63 ساڵ ناویان لە لیستی مووچە دەرهێنراوە، ئەو فەرمانبەرانە تاوەکو مامەڵەی خانەنشینبوونیان تەواودەکەن مووچە وەرناگرن، بەڵام هەر کاتێک مامەڵەکەیان تەواو بوو لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆیان ئەژماردەکرێت و هەموو مووچەکانیان پێکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لێدوانی نوێی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی حیزبەکان پێک دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
25 تشرینی دووەم

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
24 تشرینی دووەم

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
24 تشرینی دووەم
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا کرا
- بزنس
- 24 تشرینی دووەم
هەژماری من یەک ملیۆن مووچەخۆری تێپەڕاند
- بزنس
- 24 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت





