ئاڤا نیوز
چەند رۆژێکە گۆڕینی ناو و لۆگۆی براندێکی ئۆتۆمبێل هەرای ناوەتەوە، سەیارەکە دەرەوەی لۆگۆیەکی هەیە و ناوێکە، لە ناوەوەش سەیارەیەکی ترە و ناوێکی ترە.
چیرۆکی سەرەکی: بازرگانانی ئۆتۆمبێل، لە چین ئەو ئۆتۆمبێلانەیان کڕیوە و لۆگۆی ئێم جییان لێداوە، چونکە ویستوویانە زوو ساغی بکەنەوە و بیانفرۆشن، لەبەرئەوەی ئێم جییەکە بازاڕی خۆشە وەکو خۆیان دەڵێن. بەڵام ئێستا تووشی کێشە بوون، رەقەمیان بۆ ناکرێت، لە پشکنین دەرناچن، چونکە ناو و لۆگۆی وەکو یەک نییە.
زانیاریی پەیامنێر: عوبەید هەرکی پەیامنێری ئاڤا لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل، بازرگانێک دەدوێنێت و پێی دەڵێت ئەم ئۆتۆمبێلە بۆچی بەمشێوەیەیە، ئەویش دەڵێ ئەوە لە دەرەوە دەکرێت. چووین لە وەکیلی سەرەکی ئێم جیمان پرسی، دەڵێن ئێمە ئاگامان لەو ئۆتۆمبێلانە نییە کە هێنراون.
لێدوانە فەرمییەکان:
- هاتووچۆی هەولێر دەڵێت ئێمە ئێستا خەریکی بەدواداچوون و پشکنینین، ڕەقەمیان بۆ ناکەین، بۆ ئەوەی بزانین کە چۆن دەستکاری ناوەکەی کراوە و بزانین ئەوەی کە هاتووە چ جۆرە ئۆتۆمبێلێکە، لە پارێزگای سلێمانیش لە ئێستادا ڕەقەمکردنیان ڕاگیراوە و دیار نییە چارەنووسیان چی لێ دێت.
- هێمن میرانی سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤا میدیای وت، دەبێت هاووڵاتیان هۆشیاربن لەو ئۆتۆمبیلانەی کە دەیانکڕن و بزانن لە کێی دەکڕن و چۆن دەیکڕن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو





