
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، وێنە: trt
ئاڤا نیوز
تورکیا بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی سەربازی خۆی لە ناوچەکە، دەیەوێت دوو بنکەی سەربازی لە خاکی سووریادا بکاتەوە و ژمارەیەک فرۆکەی شەڕکەریش لە بنکەکان جێگیربکات.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ بەهێزکردنی لایەنی سەربازی وڵاتەکەی دوو بنکەی سەربازی و 50 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 لە سووریا جێگیر دەکات.
پێدراوە ڕاستەکان: تورکیا و سووریا کار لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگری دەکەن، بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەنقەرە هاوکاری سەربازی دیمەشق دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و هەڕەشەی لەناکاو، هەروەها هێزەکانی تورکیا مەشق و ڕاهێنان بە سوپای سووریا و فڕۆکەوانەکانی دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی نوێی سووریا داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕادار و سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی لە تورکیا کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل بە نیازە بنکەی سەربازی لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلان لە سنووری سووریا جێگر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






