
حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد دەستیان کردووە بە هەوڵەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد کە پەیوەست بوو بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی دەکەن بۆ دەستپێکردن بەو پرۆسەیە.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند:
• وەزارەتی نەوت هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەستپێکرد بە ناردنی نوسراوێکی فەرمی بۆ گەیاندنی نەوت بەشێوەیەکی یاسایی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ.
• چەندین ڕێکار گیراوەتەبەر لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەکردنی هێڵی بۆڕیی عێراق-تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
• نەوتی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت، ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردە بکرێت، ئەو قەرزانەی لای هەرێمی کوردستانە لە نێوان هەردوو هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023 بە بڕیارێکی دادگەی ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا پیرۆزبایی لە خەڵکی نەینەوا دەکات
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە کەرکووک دەستی لەکار کێشایەوە
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی گەورەترین پڕۆژەی ژینگەیی لە هەولێر دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران خەڵاتی ڕێزلێنان بە عوسمان هەورامی دەبەخشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێک لە هەولێر ماڵەکەی بۆ بەخێوکردنی پشیلە تەرخان کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕووسیا درۆنێکی ژێردەریایی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە توانای دروستکردنی تسونامی هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ یەکەمجار یاری پەینت بۆڵ دەهێنرێتە کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی هیندی پێشمەرگە وەک تاکە هێزی متمانەپێکراو و ڕزگارکەر نیشان دەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا پیرۆزبایی لە خەڵکی نەینەوا دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
عامری لە خانەقینەوە: ئەوەی دەنگ بکڕێت نابێتە نوێنەری گەل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی ڕەخنە لە کۆمیسیۆن دەگرێت: لێپرسینەوە بکەن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لەبارەی ڕۆژانی پشوو لە قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن عێراق ژاوەژاو دەخاتە سەر سیستەمی نەخشەی ئەلیکترۆنی
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ "بە نهێنی" دەگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە






