گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی یەک ڕادەگەیێنرێت و سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. هەر پەیوەست بە مووچە، سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی یەکی هەرێمی کوردستان نارد کە ئەوە یەکەم جارە بەغدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە یەک گوژمە و بێ کێشەبنێرێت. هاوکات بەپێی ڕێککەوتنی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، پێویستە بەغدا هەموو مانگێک بەبێ کێشە پارەی مووچە بینێرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، مووچە بەپێی سیستەمی پەیرۆل دابەش دەکرێت کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی و نوێیە و یەکەم مانگە جێبەجێ دەکرێت، بەپێی ئەم سیستەمە هەر وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەک زووتر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئامادەکردبێت و ناردبێت، مووچەی فەرمانبەرانی ئەوان سەرەتا دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سیستەمی نوێی مووچە، وەزارەتی دارایی ناتوانێ لە دوو ڕۆژدا مووچە دابەش بکات وەک بڵاوکراوەتەوە، ئاڤا زانیویەتی ئەمشەو لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێ و لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، ڕەنگە تا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەردەوام بێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا سبەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی مووچە وەردەگرن، لەدوای ئەوانیش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی لەگفتوگۆدایە، پێشنیاز هەیە وەزارەتی پەروەردە پێش بخرێت، بەڵام بەپێی سیستەمە تازەکە ناکرێت.
باکگراوند: ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
- دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
- لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبارەی مووچە و نەوت دەکەن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی: کێشەی کارتە بانکییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ "پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت"
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لەسەر شەقامەکان دەبینرێت؛ مووچە مانگی پێنج هاتووە؟