خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا
ئاڤا نیوز
تەیف سامی بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم خاوەن پیداویستییە تایبەتەکانی کوردستان مانگانە لە 100 هەزار دینار بێبەش دەکات. هاوکات لە بەغداوە مووچەی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشینی نوێ نەنێرداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 40 ملیار دیناری نەناردووە کە هی ئەو مووچەخۆرانەیە کە ئەم مانگە خانەنشین بوون.
ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق مانگی ڕابردوو داوای لە هەرێمی کوردستان کرد تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە 25 هەزار و 500 کەس خانەنشین کران.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری نەناردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوەیە:
- تاوەکو ئێستا ڕێکارەکان تەواو نەبوون، واتە گواستنەوەی مووچە لەو فەرمانگەیەی دەوامی تێدا کراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەشینی، هەر بەم هۆکارە ئەم مانگە نە وەک فەرمانبەر نە وەک خانەنشیین ناویان لە لیستی مووچەدا نابێت.
- بڕیاروایە دوای تەواوبوونی کارەکانیان لەلایەن دارایی عێراق، مانگانە بەش بەش دەخرێنە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان، چەند مووچەیان دواکەتبێت لەگەڵ پاداشتەکە بۆیان خەرج دەکرێتەوە، واتە لە پاداشتەکە 12 مووچە و 18 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوانەی مامەڵەی دەست لەکار هەڵگرتنیان تەواوکردووە لەنێو لیستی مووچەی مانگی دوو وەک خانەنشین تۆماردەکرێن و بەهاوتاکراوی مووچەکانیان وەردەگرن، ئەو فەرمانبەرانەشی وارسی شەهیدی پلە یەک و پلە دوو بێت، دەبێت نووسراوێک لە دەزگای شەهیدان بێنێت و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین بکرێت بۆ ئەوەی خزمەت و ئیمتیازاتەکانیان بۆ ببەسترێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو خانەنشینانە ئەگەر لە لیستی مانگی دوو جێگیر بکرێن، مانگی داهاتوو دوو مووچە پێکەوە وەردەگرن، جگە لەوەش بەشێکیان 18 مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.
هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەبێت شەش مووچە لە فەرمانگەکەی خۆی وەردەگرێت و 12 مووچەکەی تر بەڕیوەبەرایەتیی خانەنشین پێیدەدات، بەو مەرجەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەی هەبێت لە کۆی خزمەتەکەی کە 25 ساڵە، ئەمەش بەغدا قسەی لەسەر کردووە و بڕیارە بەچەند گوژمەیەک خەرجی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە دەنێردرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەبارەی چوار مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆمان ڕەوانەی بەغدا کرد






