
ئاڤا نیوز
ئەمشەو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و لەماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دیناری وەک شایستەی مووچەی مانگی یەکی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خستووەتەسەر هەژماری وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سبەی بەگوێرەی خشتەی لیستی مووچە: خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسییەکان مووچە وەردەگرن و لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
باکگراوند: دوێنێ دووشەممە، دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە بەغدا و چەندین دانیشتن لەنێوانیان، سەرەنجام وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش