ئاڤا نیوز
پەیجێکی ئینستاگرام بە ناوی (شێخ لوقمان) بانگەشە بۆ کاری سیحر و نووشتە دەکات و گوایە بە زەمانەت کارەکان دەکات. لەسەر داوای چەند کەسێک ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات.
ئەوی پێویستە بیزانیت: پەیجەکەی شێخ لوقمان زۆر گشتی نییە، تەنیا 544 کەس فۆڵەویان کردووە، خۆشی حەوت هەزار و 531 کەسی فۆڵەو کردووە، هاوکات زۆرترین ئەو کەسانەی کە شێخ فۆڵەوی کردوون، ئینیستاگرامی ژنان و کچانە و خۆی ئادی بۆ ناردوون.
چیرۆکی سەرەکی: کارمەندێکی ئاڤا میدیا پەیوەندی بە خاوەنی پەیجەکە کرد، کەسێک وەڵامی دایەوە و خۆی وەک شێخ لوقمان ناساند، ئەو کارمەندە داوای لێ کردووە یارمەتی بدات لە چارەسەرکردنی کێشەیەک، ئەویش داوای لێ دەکات کێشەکەی بە نامەیەکی دەنگی بنێرێت و پێی دەڵێت: "هەموو کێشەیەک چارەسەر دەکەم".
گفتوگۆی ئاڤا و شێخ لوقمان
پرسیاری ئاڤا: هاوکارێکمان نامەی بۆ پەیجەکە نارد کەسێک وەڵامی دایەوە و خۆی وەک شێخ لوقمان ناساند. داوای لێ کردووە یارمەتی بدات لە چارەسەرکردنی کێشەیەک.
وەڵامی شێخ لوقمان: کێشەکەت چییە بە نامەی دەنگی بۆم بنێرە، هەموو کێشەیەک چارەسەر دەکەم.
پرسیاری ئاڤا: کارمەندەکەی ئاڤا نامەی دەنگی بۆ دەنێرێ و پێی دەڵێ، حەز لە کچێک دەکەم، بەڵام باوکی ڕازی نییە.
وەڵامی شێخ لوقمان: شتەکەت بۆ دەکەم کە لە ماوەی 15ڕۆژ ئەو کچە مارە بکەی، هەروەها باوکی کچەکە خۆی بڵی وەرە مارەی بکە، بەڵام پێشەکی دەبێت شەش کارتی 100 هەزار دیناری ئاسیا یان کۆڕەکم بۆ بنێری، لەگەڵ ناوی خۆت و کچەکە و باوکی کچەکە، هەروەها ماڵیشتان لە کوێیە، بەڵام دەبێت ئاگادار بیت کاتێک کارتەکانت نارد، یەکسەر کاغەزی کارەتەکە بسووتێنی.
پرسیاری ئاڤا: باشە چ زەمانێک هەیە ئەو ئیشە سەربگرێ؟
وەڵامی شێخ لوقمان: من ئەوە 40 دانە ساڵە ئەو کارە دەکەم 100% کارەکە سەردەگرێ و یەک سەعات دواناکەوێت.
پرسیاری ئاڤا: گەنجەکە بەردەوام دەبێ لەسەر قسەکانی و داوای زەمانەتی لێدەکات.
وەڵامی شێخ لوقمان: شێخ لوقمان لێی تووڕە دەبێت و دەڵێت: ئەوە زەمان زەمانی چیتە، من سەدان خەڵکم بەیەک گەیاندووە، ئەگەر دەتەوێ ئەهلەن وەسەهلەن، ئەگەر ناتەوێ کاتم مەگرە و ئیشی خەڵکم زۆر لەبەردەستە.
پرسیاری ئاڤا: کارمەندەکەی ئاڤا بە شێخ دەڵێت، مادام زەمانەتی نییە، لێی گەڕێ.
وەڵامی شێخ لوقمان: شێخ وازی لێناهێنێت و ئیزنی نادات و ئۆفەرێکی دەداتێ و دەڵێ، "دەتوانم لەبەر خودا شتێکی دیکەت بۆ بکەم، ئێستا نیوەی پارەکە بنێرە، کاتێک کچەکەت مارە کرد نیوەکەی دی بنێرە، ئەوەش زەمانەتە"!.
لێدوانی فەرمی: لەم بارەیەوە ئاڤا میدیا لەگەڵ نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی قسەی کرد، نەقیب سەرکەوت ڕایگەیاند:
- ئەو شێخە ماوەیەکی زۆرە لە سلێمانییە، بەڵام نە ساڵی ڕابردوو، نە ئەمساڵیش کەس داوای یاسایی لەسەری نەبووە، ئێمە لەسەر بنەمای داوای یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسانە دەکەین.
- لەماوەی ئەمساڵدا چەند حاڵەتێکمان هەبووە خەڵک لەسەر سیحر و جادووکردن دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار دینار





