
ڤلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، پێشنیاز دەکات لەگەڵ ئەمریکا لە بواری سەرچاوە سرووشتییەکان هاوبەشی هەبێت و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی ئۆکراینا بکات لە شەڕی دژ بە ڕووسیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پێشنیازەکەی زێلێنسکی، ئۆکراینا کانزا دەگمەنەکانی ناو زەوی دەداتە ئەمریکا تاوەکو ترەمپ ڕازی بێت بەوەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و سەربازی بۆ ئەو وڵاتە لە شەڕی دژ بە ڕووسیا.
زانیاریی زیاتر: زێلێنسکی ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ترەمپ بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە و ئەوەشی گوتووە کە ئێستا کەمتر لە 20٪ لە سەرچاوە کانزاییەکانی ئۆکراینا و هەروەها نزیکەی نیوەی کانزا زەمینییە دەگمەنەکانی وڵاتەکەی لەو ناوچانەدان کە لە ژێر داگیرکاریی ڕووسیادان.
ئەمەش بزانە: ئەم کانزا دەگمەنانە لە بوارەکانی ئامێری ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو، بزوێنەری ئەلیکترۆنی و کەرەستەی ئەلیکترۆنیی دیکەدا بەکار دەهێنرێن و گرنگن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیگەلە سەربازییەكانی ئەمریكا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێکەوتن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆدەنگی بۆ پاراستنی کورد دروست دەبێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات





