
ئەو شوێنەوارەی کە لەلایەن کۆمپانیای لێکزسەوە بۆ ڕیکلام بەکارهێنراوە، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای لێکزسی ژاپۆنی "بەربەستی شوێنەوارێک دەبەزێنێت" و ئەم کارەش کاردانەوەی بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆکی لێ دەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای لێکزس بۆ نمایشکردنی مۆدێلێکی ئۆتۆمبێلەکانی، شوێنەواری "جەروانە" لە سنووی قەزای شێخان بەکار دەهێنێت، بەمەش بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک، لە داواکاری گشتیی دهۆک و دادگەی شێخان، سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کرد.
لێدوانی فەرمی: د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێویستە ئەو کەسانە سزا بدرێن کە کارەکەیان کردووە، چونکە دروستکردنی ڕێکلام لە نزیک شوێنەوارەکان، پێویستی بە ڕەزامەندی و ڕێککاری تایبەت هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئامانج ئەمجەد، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی تۆیۆتا لە عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئامانجیان ناساندنی شوینە گەشتیارییەکانە، ئەو ڕێکلامەی کردوومانە هیچ زیدەڕۆییەکی بۆ سەر شوێنەوارەکە تێدا نەبووە، ئۆتۆمبێلەکەمان لە شوێنێکی وا وەستاندووە، کە پێشتر خەڵکی سەردانی کردووە و بەکاریان هێناوە. ئێمە لە تۆیۆتا عێراق ڕێز لە میراتی وڵاتەکەمان عێراق دەگرین و زۆر کار دەکەین بۆ پاراستنی مێژووە پڕ شکۆمەندیەکەی، لە سەرانسەری هەموو وڵات.
لە چوارچێوەی ئەو  مشتومڕە  بەرفراوانەی کە سۆشیاڵ میدیای تەنیوە، دەمانەوێت ئەوە ڕوونبکەینەوە کە ئێمە لە تۆیۆتا عێراق ڕێز لە هەموو ئەو بۆچوونانە دەگرین کە بڵاوکراونەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەو وێنانە لە پەیجە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای لگزس عێراق سڕانەوە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەو شوێنەوارە ناوی "جەروانە"یە، دەکەویتە سنووری قەزای شێخان، یەکێکە لە شوینەوارە گرنگەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و تەمەنی نزیکەی دوو هەزار و 700 ساڵ دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە کەرکووک شکست دەهێنێت
- تەندروستی
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی ڕواندز داوای نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەن
- ژینگە
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ بۆنی غاز هاووڵاتیانی شارەزووری هەراسان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
2 تشرینی دووەم
- کولتوور
 - 1 تشرینی دووەم
 
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە
- کولتوور
 - 30 تشرینی یەکەم
 
مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
- کولتوور
 - 30 تشرینی یەکەم
 
دوو نووسەری کورد دەبنە براوەی دوو خەڵاتی ئەدەبی لە ئێران






