
دیمەنی ناو یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریداوە بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پاراڵێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن.
وێنە گەورەکە: پێشووتر ئەو قوتابییانەی کەسوکاری پێشمەرگەکانی کەمئەندامی سەنگەر بوون ساڵانە بەپارە دەیانتوانی بە پاراڵێل یان لە بەشی ئێواران درێژە بەخوێندن بدەن، لەدوای ئەم بڕیارە خوێندنیان بەخۆڕایی دەبێت و سەدان قوتابی سوودمەند دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە نوسراوى ژمارە 2889 لە ڕێکەوتى 2025-02-09، کە بە ئیمزاى د. ئارام محەممەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووەو پاڵپشتە بە ماددەى حەوتەم خاڵى چوارەم لە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە ژمارە 34ـی ساڵى 2007، تایبەت بە مافى فێرکردن بە خۆڕایی بۆ هاوسەرو منداڵەکانى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر، تێییدا هاتووە؛ کارى پێویست بکرێت بۆ لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پاراڵێل و ئێواران.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئاڤای گوت، "دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن، دەبێت بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن و مامەڵەی لێخۆشبوونیان لە زانکۆکان دەستپێبکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






