
چەند هاووڵاتییەکی غەززە لەناو وێرانی شارەکەیان، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
کۆتایی ئەم مانگە میسر میوانداری کۆبوونەوەی نائاسایی لوتکەی عەرەبی دەکات بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکان بۆ بەزۆر کۆچپێکردنی فەڵەستینییەکان لە غەززە، هاوکات لوتکەکە هەوڵەکانیش بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە تاوتوێ دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 4ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بیرۆکەی ئەو بۆ غەززە ئەوەیە، وڵاتانی ناوچەکە خەڵکی کەرتەکە وەربگرن و ئەمریکا دەست بەسەر ئەو کەرتەدا بگرێت و بیکاتە ناوەندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانی، ئەوەش کاردانەوەی توندی وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی میسر بڵاویکردەوە، لوتکەی نائاسایی عەرەبی 27ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پێشهاتە مەترسیدارەکانی پەیوەست بە دۆزی فەڵەستین دەکرێت.
لوتکەکە باسی چی دەکات؟
-گرتنەبەری ڕێکاری جیاواز بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەزۆر کۆچپێکردنی فەڵەستینییەکان لە غەززە.
-چڕکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
-چڕکردنەوەی فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیدارەی ترەمپ و ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هەوڵەکانیان بۆ بەزۆر کۆچپێکردنی فەڵەستینییەکان.
-هەر پرۆسەیەکی بەزۆر کۆچپێکردن وەک هەڵمەتی لەناوبردنی ڕەگەزی بناسێنرێت.
-کاراکردنی ڕێککەوتنی بەرگری هاوبەش بۆ پاراستنی مافی گەلی فەڵەستین.
-ناردنی نامەیەکی ڕوون کە وڵاتانی عەرەبی ئامادەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی کرداری بۆ پاراستنی فەڵەستینییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات






