
کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەرانی کورد و سوننە، بۆجاری دووەم هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت نەیتوانی کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەنجام بدات.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاربوو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 2025-01-08، لە کۆشکی حکومی کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەرانی کورد و سوننەوە کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ شەوی یەکشەممە 2025-01-09، بەهەمان هۆکار کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سیاسی لەبەغداوە ڕایگەیاند: هەردوو کۆبوونەوەکەی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت دواخرا، دوای ئەوەی کورد و سوننە پێشنیازێکیان خستەڕوو بۆ دەرفەتدان بە دادگای فیدڕاڵی تا چارەسەرێک بۆ ئەو فەرمانە سالارییەی بدۆزێتەوە کە بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە سێ یاساکە دەریکردووە.
زانياری زياتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆشکی حکومی ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە، لەنێویاندا نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە .
ئەمەش بزانە: هەفتەکانی ڕابردوو عێراق قۆناغێکی سەختی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای تێپەڕاندنی هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان. لەلایەکی دیکەش ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دادگای فیدڕاڵی بە کاتیی و تا یەکلاییبوونەوەی ئەو سکاڵایانەی لەسەریان تۆمارکراوە، کارکردنی بە یاساکان ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات





