
دیمەنی دەنگدانەکانی پێشووی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئامادەکارییە تەکنیکیەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردووە کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمساڵ تەمەنی خولی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو دەبێت، بەگوێرەی یاسا، 45 ڕۆژ پێش كۆتاییهاتنی تەمەنی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان، وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری دەكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕژدە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن دوانەخرێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
لێدوانی فەرمی: دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە:
- ئێستا لە قۆناغی ئامادەکاریداین بۆ واژۆكردنی گرێبەستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ دابینكردنی کەرەستەی هەڵبژاردن، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی بابەتی تەکنیکی دیکەی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان.
- بڕی بودجهی پێویست بۆ هەڵبژاردنەكە دیاریكراوه و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لهسهر هێڵن بۆ ئهوهی پارهكه بەخێرایی بخرێته بهردهستیان.
- كۆمیسیۆن ڕژدە لەسەر ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت.
- بۆ چاودێریی هەڵبژاردن، تیمەكانی چاودێری نێودەوڵەتی بە فەرمی بانگهێشتكراون بەمەبەستی ئامادەبوون لەسەرجەم بنكەكانی دەنگدان.
- هەموو ئەو ئامێرانەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاردەهێنرێن، ئەلیکترۆنی دەبن، لەوانە ئامێری ئەلیکترۆنی پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان، ئامێری جیاكردنەوە و هەژماركردنی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ئامێری گواستنەوەی ئەنجامەکان بۆ ئۆفیسی سەرەكیی كۆمیسیۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ناوەندەكانی تۆماركردنی دەنگدەران لە پارێزگاكان بەردەوامن لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و پێدانەوەی كارتی دەنگدان بەو كەسانەی تا ئێستا خاوەنی كارتی دەنگدان نین، یاخوود نوێكردنەوە و گۆڕینی كارتی دەنگدانی كۆن بە كارتی نوێ بەوپێیەی لە ئامێرەكانی پیكۆس كارتە كۆنەكان ناخوێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات






