
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕەخنەی تووند لە ناڕەزایەتی لایەنە سوننەکان دەگرێت، بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی هەر سێ یاسای لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی خانووبەرە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بڕیار لە پەسندکردنی سێ یاسا درا، چواری ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی فەرمانێکی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەرسێ یاساکە، کە پێکهاتبوون لە یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان و باری کەسێتی و لێبووردنی گشتیی، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:
-یاساکان وەک پێویست پەسند نەکراون، بۆیە دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ پەرلەمان، هەر یەکە لەو سێ یاسایە بەشێوەیەکی سەربەخۆ گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
-نابێت ئەو کەسانەی بەتاوانی تیرۆر زیندانی کراون ڕاستەوخۆ ئازاد بکرێن، ئەو بابەتە پێویستی بە ڕێکاری یاسایی و کۆمەڵایەتی هەیە .
-پشووی فەرمی لەپارێزگاکان هۆکاری خۆی هەیە و نابێت دەسەڵاتی خۆجێی کاروباری دەوڵەت ڕابگرێت بەبێ ڕەزامەندی حکومەت.
باکگراوند: پێشتر دژی بڕیاری دادگای فیدراڵی، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم داوای خۆپیشاندانی فراوانی کردوو، بەهۆیەوە لە هەر سێ پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنبار دوامی فەرمی لە سەرجەم پارێزگاکانی ڕاگرت و خۆپیشاندانیان ڕێکخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات





