دادگای فیدڕاڵی فەرمانە سالارییەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سێ یاساکە هەڵوەشاندنەوە
- عێراق
- 11 شوبات

بینای دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای حەوت ڕۆژ لە دەرکردنی فەرمانی سالاری بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە سێ یاسا بەشێوەی کاتی کە کاردانەوەیەکی فراوانی سوننەکان و ناکۆکی لەناو دەسەڵاتی دادوەری دروستکرد، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا فەرمانە سالارییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و سکاڵاکانیشی دژی یاسای گەڕانەوەی موڵک و باری کەسی و لێبوردنی گشتی ڕەتکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 21ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی مشتومڕئامێزدا و بەیەک پاکێج یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد، لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێکیش 4ی شوبات دادگای فیدراڵی فەرمانێکی سالاری بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەهەرسێ یاساکە دەرکرد، ئەوەش ناڕەزایی سوننەکانی لێکەوتەوە و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش فەرمانەکەی ڕەتکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ سێشەممە ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردەوە کە لەسەر هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان تۆمارکرابوون، هاوکات فەرمانە سالارییەکەشی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەرسێ یاساکە هەڵوەشاندەوە.
جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگاکەدا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرلەمانتارانەی سکاڵایان لەسەر هەر سێ یاساکە تۆمارکردبوو، سکاڵاکانیان پەیوەندی بەخۆیانەوە نەبووە و بنەمای بەرژەوەندییان لە سکاڵاکەدا نەبووە، بۆیەش سەرجەمیان ڕەتکرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، هیچ بەربەستێکی دیکە لەبەردەم گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن زەوییە ڕەسەنەکان بەگوێرەی یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان نەماوە و بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کەرکووک، دووبز، پردێ، لەیلان، تازە، سەرگەڕان، داقوق، دووزخورماتوو، خانەقین و مەندەلی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات






