ئاڤا بەدواداچوون بۆ یەکلاییکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوان دەکات
- کوردستان
- 11 شوبات
ئاڤا نیوز
ئەو بەندکراوانەی کە حوکمی لەسێدارەدانیان هەیە، داوا دەکەن چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "پێشنیازی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی حوکمی لەسێدارەدانمان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کردووە".
بابەتی سەرەکی: ئەو بەندکراوانەی حکومی لەسێدارەدانیان هەیە، لە ڕێگەی ئاڤاوە داوای یەکلاییکردنەوەی چارەنووسیان دەکەن. یەکێک لە بەندکراوەکانی چاکسازی گەورانی هەولێر، وەک خۆی دەڵێت، 30 ساڵ حوکمدراوە و حوکمەکەی لەسێدارەدانە، چونکە تاوانی کوشتنی ئەنجام داوە و لایەنی بەرامبەر داوای 100 دەفتەر دۆلاری لێدەکەن و ئەمیش ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشنیازمان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە چارەنووسی ئەو بەندکراوانە یەکلایی بکەنەوە کە حوکمی لەسێدارەدانیان هەیە، یان لێبووردنی گشتیی بیانگرێتەوە یان شوێنیان بۆ دابین بکرێت و لە چاکسازی جیابکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی پڕۆژیەکی لێبووردنی گشتیی ڕادەستی سەرۆکایەتی حکومەت کردووە، بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکەن و ئاراستەی پەرلەمانی بکەن.
زانیاریی تایبەت: ئەو پرۆژەیەی بۆ لێبووردنی گشتیی ئامادە کراوە، سەرجەم بەندکراوەکان دەگرێتەوە، جگە لە ژنکوژەکان، ئەندمانی داعش، تیرۆرستەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئیحسان بابان لەبارەی ئەو بەندکراوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەڵێت: ناوی 119 بەندکراو کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە ڕادەستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی پشکنینیان بۆ دەکات، ئەوانەی شەلەل دەماخ، جەڵدە، ڤایرۆسی جگەریان هەیە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی بەش بەش ئازاد دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەمان هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شەش هەزار بەندکراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، 25 بەندکراو لە ساڵی 2024 بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە ئازاد کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






