
وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوایین ئاماری دەرهێنان و وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدانی بڵاوكردەوە، لە پارێزگای هەولێر زۆرترین مامەڵەی دەرهێنانی كارتی دەنگدان كراوە، هاوكات نوێكردنەوەی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان درێژكرایەوە.
وێنە گەورەكە: بەپێی بڕیارێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، 10-06-2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، جموجۆڵی هاونیشتمانیانی هەرێممی كوردستان بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان گەرمتر بووە، لەماوەی سێ مانگدا 81 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لە 01-12-2023 تاوەكو 29-02-2024، لە هەرێمی كوردستان 81 هەزار و 704 كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، هەروەها تا 28-02-2024، 76 هەزار و 448 كەس مامەڵەی دەرهێنانی كارتی دەنگدانیان كردووە. جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: " تا شەش رۆژی دیكە تۆماركردنی بایۆمەتری لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت".
ژمارەكان وادەڵێن: ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تاوەكو 28-02-2024 تۆماركراون 76 هەزار و 448 كەسن، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكان دابەشبوون:-
هەولێر: 34 هەزار و 888 دەنگدەر.
دهۆك: 21 هەزار و 203 دەنگدەر.
سلێمانی: 20 هەزار و 375 دەنگدەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






