ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی کەمئەندامانی سەنگەری سەربە یەکەی 80ـی پێشمەرگە دەکات
- کوردستان
- 12 شوبات
ئاڤا نیوز
ئەو کەمئەندامانەی سەنگەر کە سەربە یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگەن، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، سەرچاوەیەک لە یەکەی 80ی پێشمەرگەش دەڵێت، "ڕەنگە تاوەکو 15 ڕۆژی دیکە مووچە وەربگرن".
بابەتی سەرەکی: کەمئەندامانی سەنگەر کە سەربە یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانن، وەک خۆیان دەڵێن تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، پێشتر لەگەڵ مووچەخۆران مووچەیان پێ دەدرا، داوا دەکەن ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات تاوەکو بزانن هۆکاری دواکەوتنی مووچەکانیان چییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا پەیوەندی بە یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، پێیان ڕاگەیاندین، "هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە پارەیان بۆ تەمویل نەکراوە، هەروەها خانەنشینەکانمان کێشەیان هەیە، ئێمە چاوەڕوانین بۆ ئەوەی بزانین ئایا فایلەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێم یان نا، تاوەکو 15 ڕۆژی دیکە ئەمە ڕوون دەبێتەوە، ئەوکاتەش ڕەنگە مووچەکانیان وەربگرن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2020 ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار درا کە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و خانەنشینی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی، بەڵام ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکرا.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەکەی خانەنشینی هەرێم دەڵێت، خانەنشینە نوێیەکانی ئەمساڵ پارەکەیان دێت بۆ لای ئێمە، جگە لەوەش ئێستا بەش بەش کار بۆ گواستنەوەی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیمان دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لیستی کەمئەندامانی سەنگەرمان بۆ نەهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






