
دیمەنی ناوەوەی یەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەكات، كە لە بڕگەیەكی یاسەكەدا نەخۆشخانەكان پابەند دەكات بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژ و بەشە پزیشكییەكان.
وێنە گەورەكە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق خشتەی كاری ڕۆژی دووشەممە 17-2-2025ـی بڵاوكردووەتەوە، بەگوێرەی كارنامەكەش، لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای نەخۆشخانە تایبەتەكان لە عێراق دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەكانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات و تیایدا گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژە و پێشنیازە یاسا دەكرێت، لەنێویشیاندا یاسایێك بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری نەخۆشخانە ئەهلییەكان.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر ماجد شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی تەندروستی ڕایگەیاند، پێشنیازە یاسای نەخۆشخانە ئەهلییەكان لە 8 ماددە پێكهاتووە و ماوەیەكی زۆرە لەلایەن لیژنەكەیانەوە كاری لەسەر دەكرێت، لەپێناو هەماهەنگیكردن لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ پێشخستنی سێكتەری تەندروستی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شنگالی ڕوونیشی كردەوە، ئێستا لە عێراق زیاتر لە 150 نەخۆشخانەی ئەهلی هەن كە بوونەتە هاوكارێكی باش بۆ كەرتی حكومی و ڕۆڵیان هەبووە لە كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانە حكومییەكان.
هۆكارە زانراوەكان: ئامانجی سەرەكی دەرچوواندنی ئەم یاسایە:
- دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگە پزیشكییەكانە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان، بەو پێیەی نەخۆشخانە حكومییەكان ناتوانن ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان لەخۆ بگرن.
- یاساكە بڕگەیەك لەخۆدەگرێت بە دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانە تایبەتەكان هاوشێوەی نەخۆشخانە حكومییەكان، لەپێناو كەمكردنەوەی نرخی ئەو نەخۆشخانانە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان.
لەلایەكی دیكەوە: ساڵح زەمد، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری تەندروستی ڕایگەیاند، حكومەت لە كارنامەی خۆیدا بایەخێكی تایبەت بە پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی دەدات، بەو پێیەی كەموكوڕی لە ژمارەی نەخۆشخانە حكومییەكان هەیە و حكومەت مەبەستییەتی ئەم بۆشاییە بە نەخۆشخانە ئەهلییەكان پڕبكاتەوە، هاوشێوەی وڵاتانی جیهان كەوا نەخۆشخانە تایبەتەكان نزیكەی 60%ـی سەرجەم نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەكانی وڵات پێكدەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مالیکی بڵاو دەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 41 خولەک لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە عێراق: لە نێوان پەیمانی نووسراو و محاویلەی کارەبادا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەیامێک لە هەوراز گوڵپییەوە بۆ سەرۆک حیزبەکان لەبارەی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
- تەندروستی
- 21 تشرینی دووەم
کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت






