
دیمەنێكی پارێزگای كەركووك- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک لەسەر نووسراوێکی پارێزگاری شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیکردنی ئەو سواڵکەرانە کرد کە لەترافیک و شەقامە گشتییەکان منداڵانی خوار 18 ساڵ و ژنی بەتەمەنیان بەکارهێناوە و ڕۆژانە سەدان ملیۆن دیناریان بەوهۆیەوە کۆکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نووسراوی د. ئەحمەد کەرکووکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک؛ پارێزگاری کەرکووک نووسراوێکی ئاراستەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک کرد سەبارەت بە نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن و ئەوانەی بە دانانی سندوقی تایبەت بە کۆکردنەوەی پارە بۆ کاری خێرخوازی بەبێ مۆڵەت خەریکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارین، دەبێت دەستگیر بکرێن، دەرەنجام سەرۆکی باندێکیان دەستگیرکرد کە ڕۆژانە زیاتر لە 50 منداڵی لە ترافیک و شەقامە گشتییەکان بەکاردەهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستگیرکردنی ئەو باندە،
- پۆلیس سەدان لافیتەی دەست بەسەردا گرتووە کە بەئامانجی کۆکردنەوەی هاوکاری بەناوی جیاواز بەکارهێنراون.
- دەستبەسەرداگرتنی نووسراوی تەزویر کە بەهۆی ئەو نووسراوانە خۆیان وا پیشان داوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد کەرکووکی، بە ئاڤای گوت، "ئەو سەرۆک باندە ڕۆژانە زیاتر لە 10 کاتژمێر کاری بەو منداڵانە کردووە و لەبەرامبەردا 10 هەزار دیناری پێداون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 500 سەرباز ڕەوانەی شیکاگۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوە بە دەست خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ