
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
14 ڕۆژ دوای دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە کە تایبەتە بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر هەموارەکە کرد، بەمەش هەنگاوە کردەییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کارا دەبن.
وێنە گەورەکە: بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا، بڕیار لەسەر هێنانی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتی دراوە بۆ ئەوەی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەر کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان دیاری بکات، دەستبەکاربوونی ئەو کۆمپانیایە لەسەر چەسپاندنی ئەو هەموارە دوای واژۆی سەرۆککۆماری عێراق وەستابوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەمواری یاساکە لەلایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەرکرا و دواتر لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراق بڵاودەکرێتەوە ئینجا هەنگاوەکانی دیکە دەستپێدەکەن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات تاوەکو تێچووەکەی لەلایەن ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییە دیاری دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






