
قەیسەری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کارەبا نییە و دەیان دوکاندار بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان پشت بە مۆلیدە، لایتی شەحن و موبایل دەبەستن.
داواکاریی خەڵک: هاونیشتمانیان پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن و دەڵێن: لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کارەبا نییە و چەندین مۆلیدەی بچووک لەسەر شەقامەکە دەنراون، دەنگیان خەڵک بێزار دەکات و ئاستەنگ بۆ بازاڕکردنی هاونیشتمانیان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نەبوونی کارەبا لە نێو بازاڕەکە پەیوەندی بە کارەبای 24 کاتژمێرییەوە هەیە، تیمە تایبەتەکان خەریکی کارکردنن و هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا کارەبای 11 گەڕەکی هەولێر بووەتە 24 کاتژمێری و 50 هەزار و 700 هاوبەش، كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە و زیاتر لە 180 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون.
بۆچی گرنگە: دوای جێبەجێکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، هەزاران مۆلیدە لە سنووری هەولێر دەکوژێندرێنەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر پاکبوونەوەی ژینگەی شارەکە دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





