
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر پرسی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، فەرەنسا میوانداری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا بکات سەبارەت بە ئۆکرانیا.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی 17-2-2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا میوانداری سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی تایبەت بە شەڕی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئەوروپا هیچ ڕۆڵێکی نابێت لە هیچ دانووستانێک بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ڕووسیا و ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕایگەیاند: ماکرۆن داوای کردووە "گفتوگۆی ڕاوێژکاری" کە باس لە گۆڕانکاری گەورە لە ڕوانگەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا و مەترسییەکانی سەر یەکێتیی ئەوروپا بکات.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دۆناڵد تووسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا بەشدار دەبن.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا بەشدار نابێت لە دانووستاندنەکانی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە



