
دیمەنی شاری هەولێر لەگەل ئاماژەی دابەزینی رێژەی هەڵاوسان
ئاڤا نیوز
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تێکڕای هەڵاوسان و تێچووی بەکاربەری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئەو ئامارە بێت مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو بەراورد بە مانگی 11ـی هەمان ساڵ ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %0.1 نزمبوونەوەی تۆمار کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تێکڕای هەڵاوسانی مانگانەی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە، ئامارەکە دەریدەخات، بەراوردی ڕێژەی هەڵاوسانی دوو مانگ بە ڕێژەی 0.1% نزمبوونەوەی تۆمارکردووە، جگە لە نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بە ڕێژەی 1.0% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: نزمبوونەوەی نرخەکان لە ماوەی مانگێکدا بەمجۆرە بووە:
٠ کەرەستە و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان بە ڕێژەی 0.9% دابەزیووە.
٠ چێشتخانە و ڕۆشنبیری بە ڕێژەی 0.8% دابەزیووە.
٠ پەروەردە بە ڕێژەی 0.7% دابەزیووە.
٠ خواردن و خواردنەوە ناکهولییەکان بە ڕێژەی 0.5% دابەزیووە.
٠ گواستنەوە، جلوبەرگ و پێڵاو، پێداویستییەکانی ناو ماڵ و چاککردنەوە بە ڕێژەی 0.1% دابەزیووە.
زانیاری زیاتر: داتاکانی دەستەی ئامار جگە لە داتای دوو مانگ، بەراوردی دوو ساڵیشی تێدایە. مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان هەڵاوسان 107.9 بووە، بەڵام لە هەمان مانگی ساڵی 2023 هەڵاوسان 104.8 بووە، بە ڕێژەی 3% بەرز بووەنەوەی تۆمار کردووە. بەراوردیش بە ساڵی 2022 ڕێژەی هەڵاوسان 7.9% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان بەمجۆرەیە:
٠ کەرەستە و خزمەتگوزراییە جۆراوجۆرەکان بە ڕێژەی 12.8% بەرزبووەتەوە.
٠ خواردنەوە کهولییەکان و تووتن بە ڕێژەی 11.8% بەرزبووەتەوە.
٠ پەیوەندییەکان 'تەلەفون و ئینتەرنێت' بە ڕێژەی 6.4% بەرزبووەتەوە.
٠ گواستنەوە بە ڕێژەی 5.7% بەرزبووەتەوە.
٠ چێشتخانەکان بە ڕێژەی 4.9% بەرزبووەتەوە.
٠ خواردن و خواردنەوە ناکهولییەکان بە ڕێژەی 1.9% بەرزبووەتەوە.
٠ جلوبەرگ و پێڵاو بە ڕێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە.
٠ شوێنی نیشتەجێبوون 'کرێ، ئاو، کارەبا، غاز' بە ڕێژەی 1.3% بەرزبووەتەوە.
٠ ڕۆشنبیری بە ڕێژەی 1.2% بەرزبووەتەوە.
٠ بەڵام لە هەریەکە لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، کەلوپەلی ناوماڵ نزمبوونەوەی تۆمارکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و فەرەنسا پرسی کڕینی ڕاداری پێشکەوتوو تاوتوێ دەکەن





