پارێزگاری کەرکووک بۆ ئاڤا: ژمارەیەک سەرباز لەسەر پەلاماردانی جووتیارانی کورد دەستگیر کران
- کوردستان
- 17 شوبات
ئاڤا نیوز
پارێزگاری كەركووك، لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە پەیامێك دەگەیێنێتە جووتیارانی گوندی شەناغە و سەرجەم جووتیارانی كوردی سنووری كەركووك و ئاشكراشی دەكات كە ئهو سهربازانهى له گوندى شهناغه پهلامارى جووتیارانى كوردیاندا دهستبهسهركراون.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە، لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، سوپای عێراق بۆ ڕێگریکردن لە جووتیاران بۆ كێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بەمەبەستی داچاندن هەڵیکوتایە سەریان و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و ژمارەیەك سەربازی عێراقیش پەلاماری چەند جووتیارێكی كوردیان دا، ئەمەش كاردانەوەی توندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیارانی كوردی سنووری كەركووك هەفتەی ڕابردوو نووسراوێكی فەرمیم ئاراستەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، بۆ جیاكردنەوەی ئەو زەوییانەی كە بڕیاری دادگایان لەسەر نییە بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن كاری كشتوكاڵی خۆیان بكەن، هەنگاوەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنن.
٠ بۆ جێبەجێكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیس قیادە سەورە چاوەڕوانی ڕێنماییەكانی حكومەتی عێراقین، پێویستە هەموو لایەك خۆڕاگر بن بۆ لەدەستنەچوونی ئەم دەستكەوتە.
٠ جووتیارانى سنووری سەرگەڕان دڵنیا دهكهینهوه لەگهڵ چارهسهركردنى كێشهكانیانین، بهڵام دهرفهت بدهن له ڕێگاى دامهزراوه یاسایی و فهرمییهكانهوه بهو ئامانجه بگهین.
٠ ئهو سهربازانهی ئەمڕۆ له گوندى شهناغه پهلامارى جووتیارانى كوردیاندا، دهستبهسهركراون و لیژنهى لێكۆڵینهوهیان لهسهر پێكهێنرا و لایهنه پهیوهندیدارهكانیشمان ئاراستهكرد بۆ كشانهوهى هێزه سهربازییهكان لهو سنووره.
٠ پاش ئاگاداركردنەوەی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتیی وەزیری داد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەكە و سبەی لە دیوانی پارێزگا كۆبوونەوەی تایبەتمان لەگەڵیان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و فەرەنسا پرسی کڕینی ڕاداری پێشکەوتوو تاوتوێ دەکەن





