
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا کرد و ڕایگەیاند، پێکەوە هەوڵدەدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان لە بەرژەوەندی نەتەوەیی.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند:
- پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە ئەحمەد شەرع دەکەم وەک سەرۆککۆماری سووریا و هیوادارم لەم قۆناغە هەستیارەدا بتوانێت سەرکردایەتی سووریا بکات و هێزەکانمان پشتگیری هەر هەوڵێک دەکەن بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری و یەکێتی سووریا.
- هەوڵەکان بۆ ئامادەکردنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سووریا لە دیمەشق هێشتا بەردەوامە، جەختیش لەوەدەکەمەوە کە گفتوگۆی جددی و ئامانجدار باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرەکان، کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بەدیبهێنێت.
- سەردانیکردنی عەفرین لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دەستپێشخەرییەکی گرنگ بوو بۆ هاندانی گەڕانەوەی دانیشتوانی ڕەسەن و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکان، هاوکات ئەحمەد شەرعی بانگهێشتکرد بۆئەوەی سەردانی شارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکات.
- خاڵی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق هەیە، لەکاتێکدا گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی دیکە دەکرێت، بەڵام جەخت لەوەدەکەینەوە، هێزەکانمان پابەندن بە یەکڕیزی سووریا لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هەموو سوورییەکان، دوور لە جیاکاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت