دوو هەمەری سوپای عێراق دەوری تراکتۆری جووتیارێکی کوردییان داوە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕێگریکردنی سوپا لە جووتیارانی سنووری شەناغە و کێشەی زەوییەکانی ئەو ناوچەیە، بریکاری وەزیری داد و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕۆژی سێشەممە لە بینایەی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە کۆبوونەوە، لەسەر چەند بنەمایەک ڕێککەوتن لە ڕەزامەندی زارەکی سوودانیشی لەسەر دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکانیان بوون بەمەبەستی داچاندنی گەنم و جۆ، هەر زوو هێزێکی سوپای عێراق هەڵدەکوتێتە سەر ئەو جووتیارانە و دەیەوێت کارەکانیان پێ ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی سوپا توندوتیژی بەکارهێنا، هەر زوو دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
وێنە گەورەکە: وەرزی داچاندنی گەنم بەرەو کۆتاییە، هەزاران جووتیار لە سنووری کەرکووک کە بژێوی ژیانیان لەسەر فرۆشتنی گەنمە بەهۆی ڕێگری سوپا و جێبەجێنەکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیس قیادە سەورە، هێشتا نەیانتوانیوە زەوییەکانیان بە گەنم دابچێنن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بەئاڤای گوت، "نزیکەی 29 هەزار دۆنم لەسنووری پێنج گوندی شەناغە بە گەنم دادەچێنرێت. سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەزارەکی ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی بە فەرمی واژۆ لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بکات"
گوتیشی، " تەنیا 910 دۆنم زەوی کاری لەسەر ناکەین، چونکە داگیرکراوە و عەرەبەکان پێشووتر بە پشتئەستوور بە بڕیارەکانی بەعس لە دادگە سکاڵایان کرد، بەڵام ئێمە ڕادەستمان نەکردوون، بۆیە تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیس قیادە سەورە جێبەجێ دەکرێت ئێمە و ئەوانیش کار لەسەر ئەو ڕووبەر زەوییە ناکەین."
لە لایەکی دیکەوە: یەکێک لە بڕیارەکان کە سوودانی واژۆی لەسەر دەکات، سەندنەوەی مەلەفی ئەمنییە لە سوپاوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






