پۆلیسی کەنەدا ژمارەیەک هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی "دزینی ئۆتۆمبێل" دەستگیردەکات
- کوردستان
- 20 شوبات
ئاڤا نیوز
پۆلیسی کەنەدا ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی خەڵک دەستگیر کردووە و ناو و وێنەی هەمووشیانی بڵاوکردووتەوە. پۆلیسی کەنەدا دەڵێ، ئۆتۆمبێل دزین لە هەندێک شاری کەنەدا بووە بە دیاردە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی کەنەدا بڵاویکردووەتەوە،
- تا ئێستا توانراوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی دزراو بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان کە نرخی هەموو ئۆتۆمبێلەکان بە 15ملیۆن دۆلار مەزندە دەکرێت.
- نیوەی زیاتری ئەو سەیارانەی دزراون لە هامیڵتۆن بوون و بەشێکی تری سەیارەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی کەنەدا دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا، دەستگیراوە بەسەر نیوگرام کۆکایین، چەند کیلۆیەک سیلۆسیبین، دوو دەمانچە و کۆمەڵێک کەرەستەی دیکەی کوشتن بە بەهای سێ هەزار و 500 دۆلار، لەگەڵ کۆمەڵێک کەرەستەی دیکە کە بۆ دزینی ئۆتۆمبێل و سویچ و گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار هاتوون و دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی هامیڵتۆن ئەم کەسانەی تۆمەتبار کردووە بە دزینی ئۆتۆمبێلەکان، زۆربەیان هاوڵاتی کوردن:
ئەو تۆمەتبارە کوردانەی کە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبێل لە کەنەدا، پۆلیسی، ئەمانەن:
- بەشدار قادر لە هامیڵتۆن تەمەن 26 ساڵ.
- دیدار قادر 34 ساڵ هەر لە هامیڵتۆن.
- فارس حەکیم 19 ساڵ لە برلنگتۆن.
- زرغام ئەلحلو تەمەن 26 ساڵ لە هامیڵتۆن.
- هاوکار مەنمی 43 ساڵ لە نیاگارا.
- حەسەنەین موسا 26 ساڵ لە هاڵدیماند.
- ژنێکی تەمەن 25 ساڵ لە هامیڵتۆن و ناوی ژنەکەیان نەنووسیوە.
- حەسەن سلێمان 19 ساڵ لە هامیڵتۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت