تەندروستیی سۆران هۆشدارییەکی توند بە سەنتەرەکانی جوانکاری و نۆرینگەکان دەدات
- تەندروستی
- 21 شوبات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران
ئاڤا نیوز
تەندروستی سۆران هۆشداری بە گشت سەنتەرەکانی پزیشکی و سەنتەرەکانی جوانکاری و دەرمانخانە و تاقیگەکان و نۆرینگە تایبەتەکانی سنووری ئیدارەکەی دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سۆران بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەکات کە پەیوەستن بە تەندروستیی هاووڵاتییان و چاودێرییان دەکات بۆ ئەوەی تەندروستیی هاووڵاتییان پارێزراو بێت، ڕێگری بکرێت لە نەخوشییە گوازراوەکان و دەرمانی ماوە بەسەرچوو و بێ کوالێتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران، دەڵێت، کەسانێک بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەقۆزنەوە بۆ دەستکەوتنی داهاتێکی زیاتر لەسەر حسابی تەندروستیی هاوڵاتییان و کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن، بۆیە بە ڕایگشتی ڕادەگەیێنین لەمەودوا هەر شوێنێک لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سۆران دابخرێت بەهۆی سەرپێچی یاسایی کە تەندروستی هاوڵاتییانمان بکەوێتە مەترسییەوە، ناو و ناونیشانی شوێنەکە بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئاگاداربن، ئەو شوێنە بۆ مەبەستی چارەسەر بەکار نەهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنە جیاوازەکان لەسەرجەم شار و شاروچکەکان بە بەردوامی بەدواداچوون دەکەن و چاودێری بازار و شوێنە تەندروستییەکان دەکەن بۆ بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- تەندروستی
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک لە ئێران: لە هەر پێنج خولەکێک کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت






