
سەربازێکی ئۆکراینا سەرقاڵی جێگیرکردنی ئینتەرنێتی ستارلینکە، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر ئۆکراینا چڕکردووەتەوە بە ئامانجی هێنانەکایەی ڕێککەوتنێک کە بە خواستی ئەمریکا بێت، لە تازەترین هەنگاویشدا هۆشداریداوە لە پچڕاندنی ئینتەنێتی ستارلینک لەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: دانووستانکارانی ئەمریکا تا دێت فشارەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا زیاتر دەکەن، ئامانجیش لەو فشارانە ڕازیکردنی زێلێنسکییە بەوەی واژۆ لەسەر ڕێککەوتنێک بکات کە نیوەی ئەو کانزا دەگمەنانەی کە لە ژێر خاکی ئۆکرانیا دا هەن بۆ ئەمریکا بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وڵاتەکە بەو جۆرە ڕێککەوتن و پێشنیازە ڕازی نییە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرۆکی ئێستا ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی بڕینی ئینتەرنێتی ستارلینکەوە فشارەکانی بۆ سەر ئۆکراینا زیاتر بکات کە ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاری ئەمریکی و وەزیری کاری کابینەکەی ترەمپ خاوەندارییەتی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەنی خزمەتگوزاری ستارلیک، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتکردووەتەوە کە باس لە پچڕاندنی خزمەتگوزارییەکانیان دەکات لە ئۆکرانیا و بە پڕوپاگەندە ناوزەندی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، ئێستا وەڵاتەکەمان بەدوای شوێنگەرەوەیەکدا دەگەرێت تاوەکو لە ئەگەری هەر پێشهاتێک ڕووبەڕووی گرفت نەبینەوە و دەستمان بگات بە خزمەتگوزاریی ئینەرنێت.
قووڵتر: لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییە سەربازی و ماددیانەی کە ئەمریکا پێشکەشی بە ئۆکرانیای کردووە داوای بەشێک لە داهاتی سامانە سرووشتییەکانی ئەو وڵاتەی کردووە، بەڵام ماوەیەکە ناکۆکییەک دروستبووە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.
پێدراوە ڕاستییەکان: نزیکەی 5% سەرچاوە کانزاییەکانی جیهان لە ئۆکرانیادایە، وڵاتەکە دەوڵەمەندە بە نەوت و کانزاکانی تیتانیۆم، یۆرانیۆم، ئاسن، مەنگەنیز و لیتیۆم، هەروەها چەندین کانزای دیکەی دەگمەنی هەیە کە ئەمەش وادەکات بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، گرنگ بێت و چاویان لەم کانزایانە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






