ئاڤا نیوز
بەهۆی گرفتی کوژاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕێژەیەکی کەمی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون، لەنوێترین پێشهاتدا سێ هەزار کەس لەسنووری 12 گوند کۆبوونەتەوە دژی بڕیارێکی شارەوانی هەولێر و ئەوان ڕازی نین زەوییە کشتووکاڵییەکانیان بکووژێنرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووبەری ئەو زەویانە زیاتر لە 50 هەزار دۆنمە، بەگوتەی خۆیان لەبەر ئەوەی دەشتی بەڕانەتی زۆربەی ساڵەکان ڕێژەیەکی زیاتری بارانبارین دەگرێتەوە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، بەشێکی زۆری زەوییەکانیش سیستەمی ئاودێری بۆ دانراو و خاکێکی بە پیت و بەرەکەتە بۆیە ڕازی نین ئەو زەوییانە کەرت بکرێن و لەناو بچن.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت، "بەگوێرەی یاسای کوژاندنەوەی زەوی، جووتیاران ناتوانن لەبەرامبەر کوژاندنەوەی زەوییەکانیان سکاڵا بکەن تەنانەت لە دادگەش سکاڵاکانیان قبووڵ ناکرێت، بەڵام دەبێت شارەوانییەکانیش تا زەوی بەردەڵان (سەخەر) هەبێت نابێت زەوی بە پیت بکوژێنەوە."
زانیاریی زیاتر: خاوەنی ئەو زەوییانە بۆیان هەیە لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەیان سکاڵا بکەن، لەهەمانکاتدا بەم شێوازانە قەرەبوو دەکرێنەوە:-
٠ ئەگەر خاوەنی زەوییەکە تاپۆی زراعی هەبێت لەهەر 100 مەترێک 12 مەتری دەدرێتەوە.
٠ ئەگەر گرێبەستی زراعی هەبێت لەهەر 100 مەترێک 3 مەتری دەدرێتەوە.
بەڵام لە حاڵەتی ئیفرازکردن دەبێت قەرەبووی لەنێو زەوییەکەی خۆی پێبدرێتەوە، ئەگەر زەوییەکە مایەوە. ئەگەریش زەوی نەما لەشوێنێکی دیکە قەرەبوو دەکرێتەوە، تەنانەت قەرەبووی خانوو، بیر و دار دەکرێنەوە ئەگەر لە زەوییەکە هەبوو لە هەردوو حاڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






