
عەبدولموتەڵیب عەلی یوسف، پارێزگاری بەغدا. وێنە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دادگای کارگێڕی ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەکردنی پارێزگاری بەغدا بۆ خانەنشینی پێشاندا و ئەو فەرمانە سالارییەشی هەڵوەشاندەوە کە بۆ ڕاگرتنی خانەنشینبوونەکەی دەریکردبوو تاوەکو یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکە لە دادگا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا "لەسەر پشکی هاوپەیمانی عەزم"، بەپشتبەستن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، عەبدولموتەڵیب عەلی یوسف پارێزگاری بەغدای "لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا" ڕەوانەی خانەنشینی کرد و دواتر دادگای کارگێڕی عێراق فەرمانێکی سالاری بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی خانەنشینکردنەکە دەرکرد تاوەکو دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی دادگای کارگێڕیی عێراق، بەهۆی ئامادەنەبوونی سکاڵاکار و بریکارەکەی تاوەکو کۆتایی دەوام، دادگا بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەی لەلایەن پارێزگاری خانەنشینکراوی بەغدا دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا تۆمارکردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی "قەرار و ئیعمار" کە لە فراکسیۆنەکانی "تەقەدوم، دەوڵەتی یاسا، ئەساس، بابیلۆن و ئبشیر یا عێراق" لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا پێکهێنراوە، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدایان ڕەتکردەوە و دواتریش لە لێدوانێکدا عەبدولموتەڵیب عەلی ڕایگەیاند؛ یاسای هەموارکراوی پارێزگاکان، تەمەنێکی دیاریکراوی بۆ خانەنشینکردنی پارێزگار دیاری نەکردووە و سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆ تایبەتەکان؛ گرێ کوێرەی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەرۆکی ئەجێندای کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: ئامادەم بۆ وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەم و مافی خۆمە، چونکە پڕۆژەم هەیە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن هەموو تانەکانی هەڵبژاردنی یەکلاییکردەوە






