
دوو چەکداری حەشدی شەعبی کە لە دواوەیان وێنەی ئاڵای عێراق و کۆتر و لۆگۆی حەشدی شەعبی هەیە
ئاڤا نیوز
دەستەی حەشدی شەعبی، هاوشێوەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی دیکەی عێراق ڕێکدەخرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر یاسایەکی نوێ بۆ حەشدی شەعبی دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد، بە فتوای ئاینیی لە نەجەف ئەو گرووپە چەکدارییە دروستکرا، دواتر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی بە زۆرینەی دەنگ لە 2016 پەسندکرا و هێزەکەی کرد بە هێزێکی یاسایی لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەکانی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، پڕۆژە یاسای نوێی دەستەی حەشدی شەعبى پەسەندکرا، بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکەڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لەنێو کۆبوونەوەکە: پەسەندکردنی یاسای نوێی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی لە دامەزراوە ئەمنیەکان دێت، بە ئامانجی ڕێکخستنی دەستەی حەشدی شەعبی، هاوشێوەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی دیکەی دەوڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوانەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە، بەرپرسانی عێراقی ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە هەڕەشە لەسەر عێراق هەیە و ئەمریکا چەند جارێک داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە