
چەند سەربازێکی تورکیا لەگەڵ سەربازانی عێراق لەنێو خاکی عێراق. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای بڵاونبوونەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان بە چەکدانانی پەکەکە و ڕازیبوونی پەکەکە بە داواکە، داوا دەکرێت هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق نەمێنن و بکشێنەوە وڵاتی خۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوای چەکدانانی لە چەکدارانی پەکەکە کرد، پەرلەمانی عێراق هەوڵی میوانداریکردنی بەرپرسانی حکومەت دەدات بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی تورکیا لە ناوخۆی عێراق.
لێدوانی فەرمی: یاسر وەتووت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ لیژنەکەیان کاردەکات بۆ میوانداریکردنی بەرپرسانی حکومی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی مەلەفی کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی تورکیا لە ناوخۆی عێراقدا، هیچ پاساوێک بۆ ئەم ئامادەبوونە نییە، بەتایبەتی دوای ئەوەی پەکەکە ڕایگەیاند کە چەک دادەنێت.
٠ چارەسەرکردنی ئەم پرسە دەبێت لە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتدا بێت، بەو پێیەی عێراق بەکارهێنانی هەر هێزێک یان بژاردەیەکی سەربازی ڕەتدەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە کێشە گرنگ و هەستیارانە.
٠ عێراق دەتوانێت کارتی فشاری ئابووریش بەرامبەر ئەنقەرە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە بنکەکانەوە کۆتایی بە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق بهێنێت و کۆتایی بە هەر ئامادەبوونێکی نایاسایی بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شەممەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێویستە حکومەتی عێراق بەپەلە هەنگاو بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی تورکیا لە عێراق، بەو پێیەی ئەم ئامادەبوونە نایاساییە و بە داگیرکارییەکی ڕوون و ئاشکرای خاکی عێراق دادەنرێت، بوونی تورکیا بە ڕەزامەندیی حکومەت نییە، و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتەکەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە. ئەمڕۆ شەممە، پەکەکەش بە پەیامەکەی ئۆجەلان ڕازی بوو.
ئەمەش بزانە: بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لەنێو خاکی عێراق، تورکیا لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا، دەیان ئۆپەراسیۆنی سەربازی و سەدان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی ئەو چەکدارانە ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






