
بەلەمێکی کۆچبەران لەنێو دەریا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەو 70 کۆچبەرەی لە کەناڵی ئینگلیز بەهۆی کون بوونی بەلەمەکەیانەوە گیریان خواردبوو، ڕزگار کران.
وێنە گەورەکە: 70 کۆچبەر لە چەند نەتەوەیەکی جیاواز کە 20ـیان کوردن لە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەلەمێکی چووپەوە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتوون، لەناکاو بەلەمەکەیان کون بووە و هەواکەی کەم دەبێتەوە و ئاو دێتە ژوورەوە، بەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بوو، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی فەرەنسا ڕزگارکران.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری پەنابەران لە ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند،"کۆچبەرەکان ئێستا لە فەرەنسان و دۆخی تەندروستییان باشە، تەنیا منداڵەکان بەهۆی سەرماوە نەخۆش بوون و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: لەو ژمارە کۆچبەرە 20 ـیان کوردن و خەڵکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ڕانیە و قەڵادزێن. لە نێو سەرجەمیشیاندا واتە هەموو کۆچبەرەکان 10 ژن و منداڵ هەن.
ئەمەش بزانە: کەناڵی ئینگلیز یەکێکە لە ڕێگا ئاوییە مەترسیدارەکان و ساڵانە هەزاران کۆچبەر لێی دەبنە قوربانی کە دەیگرنەبەر بۆ پەڕینەوە بەرەو بەریتانیا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






