
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەرێگەی ئاڤاوە پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چەکدانانی پەکەکە، هیوا دەخوازێت ببێتە هۆی هێنانە کایەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لەسەر بنەمای دیموکراسی و یاسا.
وێنە گەورەکە: دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشێوەیەکی کاتی شەڕ لە نێوان تورکیا و پەکەکە ڕاگیراوە کە ماوەی 40 ساڵ بوو بەردەوام بوو و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وڵاتان پێشوازیان لە هەنگاوەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە ئاڤای ڕاگەیاند:
٠ فەرەنسا پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات کە داوای لە پەکەکە کردووە چەک دابنێن و گرووپەکە هەڵبوەشێننەوە.
٠ هیوادارین ئەم بانگەوازە ببیسترێت و ڕێزی لێ بگیرێت، بۆ ئەوەی لاپەڕەی توندوتیژی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دابخرێت و پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لەسەر بنەمای دیموکراسی و یاسا کارا ببێت.
٠ فەرەنسا خواستی خۆی دووپاتدەکاتەوە کە کوردەکانی سووریا جێگەی تەواوی خۆیان لە پڕۆسەی ڕاگوزەردا هەبێت کە لە سووریا بەڕێوەدەچێت، هەروەها مافەکانیان وەک مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا پارێزراو بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 27ـی شوبات شاندی ئیمرالی دوای سێیەم جار سەردانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمرالی، بانگەوازی ئۆجەلانیان خوێندەوە کە تێیدا داوای کرد "پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و سەرجەم گرووپەکانی چەک دابنێت".
باکگراوند: پەکەکە لە 1978-11-27، لە گوندی فیس سەر بە ناحیەی لیجەی ئامەد یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و ئامانجی دامەزراندنی کوردستانێکی گەورەتر بوو، دوای 47 ساڵ لەسەر داوای ڕێبەرەکەیان لە 27ـی شوبات داوای هەڵوەشاندنەوەی کرا و قەندیل داواکەی قبووڵ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






