
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت، "بەداخەوە جۆرێک لە تێڕوانینی شۆڤێنی بەرامبەر بە کورد، لەلای بەشێک لە بەرپرسانی بەغدا هەیە."
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی لە یەکێک لە میدیا عێراقییەکان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق باسی لە چەند پرسێکی هاوبەشی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: مستەفا کازمی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە زۆر سێکتەردا سەرکەوتوو بووە، لەوانەش پەروەردە و ژێرخان و فەراهەمکردنی ئامرازەکانی خۆشگوزەرانی، کەچی پارێزگاکانمان لە پاشەکشەدان.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی فیدڕاڵی کە لە دەستوور چەسپاوە ئەو مافە بە کورد دەدات کە خۆیان بەشێک لە کاروبارە ئیداری و سیاسییەکان بەڕێوە ببەن، بەداخەوە جۆرێک لە بەکەم سەیرکردن و تێڕوانینی شۆڤێنی لەلای بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بەرامبەر بە کورد هەیە کە پێویستە ئەمجۆرە بیرکردنەوە نەهێڵدرێت.
ئەوەش بزانە: کازمی بەپێویستی دەزانێت، بەغدا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای نیەت پاکی و متمانە بوونیاد بنێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






