
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
هەزاران دۆلار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دیارنامێنێت و لیژنەیەکیش بەدواداچوونی لەبارەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕێک پارە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دیار نەماوە و لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە پرسەکە پێکهێنراوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کرد، کە پارەکە نزیکەی 100 هەزار دۆلار دەبێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان، هەر فەرمانبەرێک یاخود کارمەندێکی حکومی وەزیفەکەی بۆ ئەنجامدانی تاوان بەکاربهێنێت، ئەوا سزاکەی تووندتر دەبێت لە تۆمەتبارێک کە فەرمانبەری حکومی نییە، هاوکات بەگوێرەی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 14ـی ساڵی 1991 کارپێکراو لە هەرێمی کوردستان، هەر فەرمانبەرێک یەکێک لە تاوانە ئابڕووبەرەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە، ئەوا بۆ هەتاهەتایی لە وەزیفە دووردەخرێتەوە و بەهیچ شێوەیەک لە کەرتی حکومی دانامەزرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
33 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە






