سیپان شێروانی: بە بەكارهێنانی یاسا هەوڵ بۆ ڕزگاركردنی تاوانبارانی 'دزی سەدە' دەدرێت
- عێراق
- 5 ئازار

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، جێی نیگەرانییە تاوانبارانی دزیی سەدە كە تۆمەتی دزینی 3.7 تریلیۆن دیناریان بەسەردا ساغبووەتەوە، بە كەمتر لە سێ ساڵ مانەوە لە زیندان، ئازاد دەكرێن، هاوكات نەگەڕانەوەی پارە دزراوەكان، لاوازی بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق دەردەخات.
وێنە گەورەكە: دزیی سەدە لە ساڵی 2022 و لەسەردەمی كابینكەی مستەفا كازمی ئاشكرابوو، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە 3 تریلیۆن و 700 ملیار دینار لەو پارانەی بەناوی سپاردەی باجەکانەوە لە بانک دانراوە، لەنێوان ئەیلوولی 2021 تاوەکو ئابی 2022، بردراوە؛ بەڵام ئێستا دەرکەوتووە بڕی پارەکە و ژمارەی تۆمەتبارانیش لەوە زیاترە و پێشتر دەستەی دەستپاکیی عێراق بڕی ڕاستەقینەی پارە دزراوەكەی ئاشکراکرد کە نزیکەی شەش تریلیۆن و 500 ملیار دینارە.
لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،
- "لەسەر بنەمای ئەو بەرپرسیاریێتییە نیشتمانییەی خراوەتە سەر شانمان لە ڕاپەڕاندنی ئەركی چاودێریكردنمان لەچوارچێوەی دامەزراوەی یاسادانان، بە نووسراوی فەرمی چەند پرسیارێكم ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق كردووە دەربارەی چارەنووسی پارە دزراوەكان و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوان و سەرپێچییانە".
- "ڕژدین لەسەر بەسزاگەیاندنی هەموو ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی كە لە تاوانەكانی دزی و بەتاڵانبردنی داهاتی گشتی تێوەگڵاون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەرچوونی یاسای لێبوردنی گشتی، یەكێك لە تاوانبارە سەرەكییەكانی تێوەگڵاو لە تاوانی 'دزی سەدە' بەر لێبوردنی گشتیی دەكەوێت كە ئەویش هەیسەم جبوورییە، ئەمەش كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە و گومان دەكرێت یاساكە هەر لە بنەڕەتەوە بۆ هاوكاریكردنی كەسانی گەندەڵكار و تاوانبار تێپەڕێندرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






