وەزارەتی تەندروستی: ئەو پەتا وەرزییەی لەنێو منداڵان بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە
- تەندروستی
- 6 ئازار

منداڵێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی وەرزی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە ئەو پەتا وەرزییەی چەند هەفتەیەكە لە هەرێمی كوردستان لەنێو منداڵان بڵاوبووەتەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەداتە هەمووان كە مەترسیدار نییە و ئامارەكان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوون.
چیرۆكی سەرەكی: نزیكەی مانگێكە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە منداڵان لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پڕبوونە لە تووشبووی ڤایرۆسی ئاڕ ئێس ڤی، كە پەتایەكی وەرزییە و زیاتر تووشی منداڵان دەبێت و تاوەكوو تەواوبوونی وەرزی زستان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆك بەگشتی و قەزای ئاكرێ بەتایبەتی ژمارەی تووشبووان زیاترە و منداڵێكیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: سەركار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ ئەو پەتا وەرزییەی كە ئێستا لەنێو منداڵان بڵاوبووەتەوە ناوی ئاڕ ئێس ڤییە و تایبەتە بە كۆئەندامی هەناسە، دەكرێت لە هەموو تەمەنێك ڕووبدات، بەڵام زیاتر لە منداڵان دەردەكەوێت چونكە بەرگریی لەشیان كەمترە، مەترسیدار نییە لە كۆتایی مانگی یەك تاوەكوو كۆتایی مانگی سێی هەموو ساڵێك بڵاودەبێتەوە.
٠ ئاماری ئەمساڵی تووشبووانی ڤایرۆسەكە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووە و پێویست ناكات باوكان و دایكان لە دڵەڕاوكێدا بن، هیچ زەنگێكی مەترسیدار نییە سەبارەت بە ئاماری ئەمساڵ.
٠ بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ سەرمایەكی وشك هەبووە و باران كەم باریوە، ڤایرۆسەكە كەمێك توندتر خۆی پێشان داوە و ڕێژەی مردنیش بەم پەتایە كەمترە لە 1%.
٠ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تووشبووی ڤایرۆسەكە هەن، بەڵام ژمارە زۆرەكە لە سنووری پارێزگای دهۆكە بەهۆی ئەوەی سەرمای ئەو دەڤەرە وشكتر بووە لە سەرجەم ناوچەكانی دیكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟