
کۆشکی سەرۆکی مەکسیک. وێنە: mexiconewsdaily
ئاڤا نیوز
بەهۆی دیارنەمانی چەند خوێندکارێک، خۆپێشاندەرانی مەکسیک هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆک و لەسەر دیواری دەرەوە بۆیان نووسی، دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین.
چیرۆکی سەرەکی: دە ساڵ لەمەوبەر، 43 خوێندکار لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا دیار نامێنن و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، لە بەرامبەر ئەو کارەدا، ڕۆژی چوارشەممە خۆپێشاندەرانی مەکسیک هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆک و داوای دادپەروەرییان کرد.
چی ڕوویدا؟ چەند خۆپێشاندەرێک بە ‘پیکاب’ خۆیان بە دەرگەی کۆشکی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کێشا و شکاندییان، هەر ئەوەش نا، بە دار و بەرد بەشێک لە پەنجەرەکانیشیان شکاند.
لێدوانی فەرمی: ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر، سەرۆککۆماری مەکسیک لەبارەی ئەو ڕووداوەوە ڕایگەیاند: “خۆپیشاندەران دەیانەوێت ئێمە بە تووندوتیژیی وەڵام بدەینەوە، بەڵام وا ناکەین چونکە سەرکوتکار نین، دەرگاکەش چاک دەکرێتەوە و کێشە نییە”.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە دەرگای کۆشکی سەرۆک و بەشێک لە پەنجەرەکان شکێنراون، بەڵام گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاندووە، خۆپێشاندەران تەنها لە لای دەروازەکەوە بوون و نەهاتوونەتە نێو کۆشکەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
داتاکانی ئاستی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
21 وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی دانپێدانی ئیسرائیل بە "سۆماڵیلاند" ڕەت دەکەنەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا دەچێتە ناو زۆنی یۆرۆ
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سەربازیی لە میانمار هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات
- هەواڵ
- 28 کانوونی یەکەم
لە ئەمریکا بەهۆی کەشوهەوا هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرانەوە





