
سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق، دوو تۆمەتباری "دزیی سەدە" لە وڵاتی کوێت دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دۆسیەی ئاسانكاریكردن بۆ بردنەدەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە بانکی ڕافیدەین وەک یەكێک لە گەورەترین گەندەڵی دارایی لە عێراق کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، تا ئێستا چەندین کەس دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: : دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری ڕاسپێردراوی کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی و بریکارەکەی کە لە دۆسیەی دزینی پارەی باجدا تۆمەتبار بوون لە وڵاتی کوێت دەستگیرکراون و گەڕێنراونەتەوە عێراق.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆڵی ئەوان لە دۆسیەکەدا وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر بووە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی دزراو.
زانیاریی زیاتر: پێشتر دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022، دزینی سێ تریلیۆن دیناری عێراقی کە دەکاتە دوو ملیار دۆلار و نیو لە دەستەی باج ڕاگەیێنرا، نوور زوهێر، بازرگان و هەیسەم جبووری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە تۆمەتباری سەرەکیی دزییەکە کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، دادەنرێن لەگەڵ چەندین تۆمەتباری دیکە.
ئەمەش بزانە: هەیسەم جبووری پێشتر فەرمانی سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو بوو، بەڵام دوای ئەوەی لە 21ـی مانگی 1ـی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەند کرد، هەیسەم جبووری بەر لێبوردنی گشتی کەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






