
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویاندا، پرسی پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەباتە پەرلەمان و بۆ ئەو مەبەستە داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لیژنەکەیان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕو پێکدادانی نێوان پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع لە ناوچە عەلەوینشینەکانی سووریا تا ئێستا هەزار و 311 کەس کوژراون و دۆخی ئەو وڵاتە ئاڵۆز بووە.
لێدوانی فەرمی: موختار ئەلمووسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمان بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: سبەی دووشەممە، داوا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکرێت، دانیشتنێکی بەپەلە سازبکەن، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشێلکاریانەی لە سووریا ڕوودەدەن، یەکێک لە گرنگترین ڕێوشوێنەکان کە دەخرێتەڕوو، داواکردنە لە وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا بە شێوەیەکی هەمیشەیی بپچڕێنێت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی لەوێ ڕوودەدەن.
دواکەوتنی دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارە بەپەلانە لەناو پەرلەمانی عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕێژەی یاسایی لە پەرلەمان لە ئەنجامی ئەو ناکۆکییە بەردەوامانەی لەسەر یاسا مشتومڕئامێزەکان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






