
ئاڵای عێراق و تاوەرێکی کارەبا
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕێگەپێدان بە عێراق تا غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات، بەغدا ڕووبەڕووی قەیرانی کارەبا لە هاویندا دەکاتەوە و بەرپرسانی عێراقیش دەڵێن، هیچ جێگرەوەیەکی بەپەلەیان بۆ غازی ئێران نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 8ی ئەم مانگەوە حکومەتی ئەمریکا ئەو مۆڵەتەی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەی بە عێراق دەدا غازی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبا هاوردە بکات، بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی ئەوپەڕی فشاری ئابووری دایە کە بەسەر تاراندا سەپاندویەتی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حکومەت ڕێکاری بەپەلەی گرتووەتەبەر تا کاریگەرییەکانی بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەر کەرتی کارەبای عێراق کەمبکاتەوە.
- هاوکات بە وتەی سێ بەرپرسی دیکەی کەرتی وزەی عێراق، بەغدا لەم کاتەدا هیچ جێگرەوەیەکی بەپەلەی بۆ غازی ئێران نییە و ئەوەش کێشەیەکی گەورە بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی لە هاویندا دروستدەکات، لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقیش جەختیکردووەتەوە کە عێراق بەرەو هاوردەکردنی غاز لە وڵاتانی کەنداوەوە هەنگاو دەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






