
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی پرسی وزە و کارەبای کرد، هاوکات سەرکۆنەی "کۆمەڵکوژی"ی سووریا کرد.
وێنە گەورەکە: شەوی دووشەممە، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 221ی خۆی ئەنجامدا، دوایین پێشهاتەکانی سیاسی و ئەمنی و بابەتی خزمەتگوزاری تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەیاننامەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی خزمەتگوزاریی تایبەت وزە و کارەبا تاوتوێ کران و هاوپەیمانییەکە داوای بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان لە حکومەتی عێراق کرا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی کۆمەڵکوژیی ئەم دواییە سووریای کرد کە بەرامبەر هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجامدراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی نوێی سووریا لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە لە شاری لازقییە، هاوکات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتیی پاراستنیان هەڵبگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: جێگای داخە ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریداوە هاووڵاتییانی بێتاوان لە عێراق بکاتە ئامانج لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ بێبەشکردنیان لە گەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک کارەبا، بەتایبەتی پێش مانگە گەرمەکانی هاوینی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لەگەڵ گەلی عێراق وەستاوین، بەردەوام دەبین لە پابەندبوونمان بە حکومەتی عێراقەوە، کاردەکەین بۆ بەرپەرچدانەوەی کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ عێراق کە لەڕێگەیەوە گازی سروشتی لە ئێران هاوردە دەکرد کۆتاییهات، لە نزیکترین ئەگەردا ئەم بڕیارەی ئەمریکا هاووڵاتیانی عێراق تووشی قەیرانی کەمی کارەبا دەکاتەوە، بەتایبەتی لە وەرزی گەرما و هاویندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






