
بۆری غازی ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕێگەپێدان بە عێراق تا غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات، بەغدا ناچار بەوە دەکات بەدوای جێگرەوەیەک بۆ غازی ئێرانی بگەڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش پەنا دەباتە بەر قەتەر و عومان.
وێنە گەوەرکە: لە 8ی ئەم مانگەوە حکومەتی ئەمریکا ئەو مۆڵەتەی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەی بە عێراق دەدا غازی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبا هاوردە بکات، بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی ئەوپەڕی فشاری ئابووری دایە کە بەسەر تاراندا سەپاندویەتی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوای هەنگاوەکانی ئەمریكا بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە، بەغدا بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لە قەتەر و عومانە.
لێدوانی فەرمی: هەمزە عەبدولباقی، سەرۆکی کۆمپانیای گازی باشوور بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئەگەری لەدەستدانی هاوردەکردنی غازی ئێران، عێراق وێستگەیەکی گازی سروشتی شلکراو بە کرێ دەگرێت. حکومەت وەزارەتی نەوتی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوە.
- لە کۆتایی مانگی ئازاردا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای (BI) کە بنکەکەی لە ئیماراتە، واژۆ دەکرێت. پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی ساڵەکە دەست بە کارەکانی بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ غازی قەتەر و عومان.
- بنکەکەی لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر لەسەر کەنداو دەبێت و غازەکەش لەڕێگەی بۆرییەکی 45 کیلۆمەترییەوە دەگوازرێتەوە کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە بۆ خاڵێکی دابینکردن لە نزیک شاری بەسرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبای عێراق لە ئەگەری لەدەستدانی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە ڕۆژانە 27 هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی سێیەک کەمدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






