
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
ئاڤا نیوز
پەیمانگای نیشتمانی توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیا لە میسر چاوەڕوانییەکانی خۆی بۆ بینینی هیلالی مانگی شەوالی 1446 و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پەیمانگاکە، سەرەتای دەرکەوتنی هیلالی مانگی شەوال لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 29ـی ڕەمەزانی ساڵی 1446ـی کۆچی بە کاتی ناوخۆی قاهیرە دەبێت، کە هاوتایە لەگەڵ 29ی ئازاری 2025، دەرکەوتنی هیلالی نوێ بۆ ماوەی حەوت خولەک لە ئاسمانی مەککەدا دەمێنێتەوە، لە قاهیرە بۆ ماوەی 11 خولەک دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەم پێیە ئەگەر هیلالی شەوال لە ئێوارەی 29ی ڕەمەزاندا ببینرێت، ئەوا ڕەمەزان ناتەواو دەبێت واتە دەبێتە 29 ڕۆژ و جەژنی ڕەمەزانیش دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئازار، بەڵام ئەگەر هیلالەکە نەبینرا ئەوا 30 ڕۆژ ڕەمەزان تەواو دەبێت و جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە 31ی ئازار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






