
وێنەی سێ لەو چوار چالاکوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
لەسەر بەشداربوون و ڕێکخستنی چالاکییەکانی هەشتی مارس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوار چالاکوانی ئافرەت دەستگیرکران.
ڕاگەینراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەلایەن ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە، چوار چالاکوانی ئافرەت کە لە بواری مافەکانی ژنان کار دەکەن، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و تووندوتیژیشیان بەرامبەر ئەنجام دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو چوار ئافرەتە کوردەی دەستگیر کراون، ئەمانەن:
- سۆهەیلا موتاعی، لە چالاکانی بواری مافەکانی ئافرەتان لە شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
- باران ساعیدی، چالاکی مەدەنی تەمەن 45 ساڵ لە لایەن ئیتلاعاتەوە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، بە سازکردنی کەشی ترس لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا.
- لەیلا پاشایی، خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکانە لە شاری سنە، بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی هەشتی مارس، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا، لەیلا پاشایی پەیامی کۆتایی ئەو ڕێوڕسمەی خوێندبوویەوە.
- سۆما محەممەد ڕەزایی، چالاکی مەدەنی تەمەن 38 ساڵ لە شوێنی کارەکەی خۆی لە مۆڵی ئەڵماسی سنە دەستبەسەر کرا.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا زانیاری ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار چالاکوانە کوردە لە بەر دەستدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






