
بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیار بوو لە ماوەی شەش ساڵدا پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە بەغدا تەواو بکرێن، بەڵام ڕەنگە بەهۆی نەبوونی نەختینەیی و پارەی پێویست دوا بکەون.
لێدوانی فەرمی: بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەڵەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند:
- لە ساڵی 2023 ـەوە دەستمان بە پڕۆژەکانی نەهێشتنی جەنجاڵی بەغدا کرد و بڕیار بوو لە ماوەی شەش ساڵدا سەرجەم کارەکان تەواو بکرێن، بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویست تا ڕادەیەک بەشێکیان دوادەکەون، چونکە عێراق بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بە تەواوی پشت بە نەوت دەبەستێت، نرخی نەوتیش ناجێگیرە.
- ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل خزاونەتە نێو شەقامەکانی بەغداوە، لەکاتێکدا ئەو شەقامانە توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی نییە.
- لە سەرانسەری جیهاندا شەش کۆمپانیای فڕۆکەوانی کراونەتە لیستی ڕەشی ئەوروپا، لەوانە دوو کۆمپانیای عێراقین.
- سەبارەت بە قەیرانی نیشتەجێبوون، ساڵانە عێراق پێویستی بە 250 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە، هاوکات تەنیا لەبەغدا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس شایستەی وەرگرتنی زەوین. هاوکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەو ناوچانە پێویستییان بە 30 ترلیۆن دینار هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





